وتەبێژی كارەبای سلێمانی: سیستمی پریپەید نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان زیادناكات

وتەبێژی كارەبای سلێمانی: سیستمی پریپەید نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان زیادناكات

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند: دوای جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێوەرى زیرەك لە پارێزگای سلێمانی سیستمی كارەبا لە چوار پرۆِژەی نیشتەجێبوون كراوەتە پریپەید 
وتیشی: كاتێك كارەبا دەكرێتە سیستمی پریپەید نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان زیاد و گرانناكرێت,بەڵكو بەهەمان نرخی پێشترە واتە ئەگەر مانگانە 10 هەزار دیناری سەرفكردبێت ئێستاش بەم سیستەمە هەمان نرخە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی روونیشیكردەوە هەركاتێك كارەبا كرا بەم سیستمە كارەبای بە بەردەوامی دەبێت و موەلیدە نامێنێت.
سەبارت بە نرخی كارتەكانی كارەباش وتی: لە 10 هەزارەوە هەیە تا 100 هەزار دینار زیاتیشر, ئەوەش بەپێی خواست و توانای بەكارهێنەر دەبێت بۆ كڕینیان.