هەفتەی داهاتوو تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی نوێكردنەوەی بە ڕووی شۆفێراندا داخرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو تونێلەكە بكرێتەوە، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان لەوبارەیەوە تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند داواكارییەكانمان پێشكەش بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەمەبەستی نوێكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواجار ، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕەزامەندیدا لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
قایمقامی دەربەندیخان وتیشی، جگە لە چەند كارێكی ئەندازە و ڕەنگكردنی ناو تونێلەكە، ئێستا زۆربەی كارەكانی ناو تونێلەكە تەواوبوون ، بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئامادەكاری تەواو بۆ كردنەوەی بكرێت، بەڵام هێشتا دیار نییە كە چ ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی دەكرێتەوە.
ئامادەكردنی : گەشین تەها