هەشتەمین ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

هەشتەمین ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەشتەمین ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوامدەبێت.
ساڵانە لە پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان، فێستیڤاڵی تایبەت بە هەنار و بەرهەمە پاییزیەكان ڕێكدەخرێت، بە ئامانجی زیاتر گەشەدان بەم فێستیڤاڵە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم تێچووی فێستیڤاڵەكەی لەئەستۆ دەگرێت كە بڕیارە لە 27 ئەم مانگە تا كۆتایی مانگ بەردەوام بێت  كە زیاتر لە 400 جوتیار و پیشەوەر بەرهەمەكانیان بۆ فێستیڤاڵەكە ئامادەكردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە ڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە بڕی 25 ملیۆن دیناری بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە تەرخان كردووە .