هانس ئەكیربۆم: زۆر دڵخۆشم بەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییە.

هانس ئەكیربۆم: زۆر دڵخۆشم بەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان, هانس ئەكیربۆم, كونسوڵی گشتی نێزەرلاند, دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند كە بە شێوەیەكی ڕوون, بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە بە سەرۆكی یەكێتی و پیرۆزبایشی لێكرد.


ئەكیربۆم , وتیشی , بۆ زیاتر لە دوو ساڵ دەچێت لە كوردستانەو چاوی بە زۆر لایەن  كەوتووە, بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی و چەندین كۆبوونەوەی بەنرخ و بەسوودیشیان ئەنجامداوە.


هاوكات, سوپاسی خەڵكی سلێمانیشی كرد بۆ ئەو میوانداری و دۆستایەتییەیان كە لە سەردانەكەیدا  بۆ ئەو شارە ئەنجامیاندا.


ئەكیربۆم, لە درێژەی قسەكانیشیدا وتی , خەڵكی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی كەسانێكی زۆر میواندۆست و گەرموگوڕن بۆ میوانەكانیان. 

ئامادەكردنی: گەشین تەها