نەوت بەسەر سەرجەم ناوەندەكانی قەزای شارباژێڕ دابەشدەكرێت.

پێش هاتنی وەرزی سەرما سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە باخچەو قوتابخانەو خوێندنگاكانەوە لە قەزای شارباژێڕ بە شێوازێكی گونجاو نەوتیان بەسەردا دابەشكراوە.
م.لەتیف حسێن, بەڕێوبەری پەروەردەی قەزای شارباژێڕ, لەوبارەیەوە تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند: ساڵانە ئەم نەوتە لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردەوە دابیندەكرێت بۆ سەرجەم خوێندنگاكان دواتریش لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە بە پێی ئەو پێویستی و بڕەی خوێندنگاكان داوایدەكەن بۆیان دابیندەكرێت.
بەڕێوبەری پەروەردەی قەزای شارباژێڕ, وتیشی: لەم چەند رۆژەی رابردوودا پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە سەرجەم ناوەندەكانی قەزای شارباژێڕ نەوتی پێویستیان وەرگرتووە.