نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە.

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكانی ئەو منداڵانە دەكاتەوە كە نەخۆشی پەركەمیان هەیە.


د.پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی, لەوبارەیەوە تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان وتی:

ئاگاداری دایكان و باوكانی ئەو منداڵانە دەكەینەوە كە نەخۆشی "گەشكە ناسراو بە پەركەم"یان هەیە، لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەرمان نەكڕن و ئێستا كێشەو گرفتی نەبوون یاخود كەمی دەرمانمان نییە بەخۆشحاڵییەوە كێشەی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەركراوە ، بۆیە دایكان و باوكان دەتوانن مانگانە دەرمان بۆ مناڵەكانیان وەربگرن چونكە ئەم نەخۆشیە نەخۆشییەكی درێژخایەنە بۆ كۆنتڕۆڵكردنیشی پێویستە نەخۆش مانگانە دەرمان وەربگرێت.