نیشانەکانی گرێکانی مێشك چین؟

نیشانەکانی گرێکانی مێشك چین؟
(د.شوان شیروان عەلی ، پسسۆڕی نەخۆشیەکانی مێشك و فەقەرات و دەمارەکان) . لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی (دەوا) ی دەنگی گەلی کوردستان ئاماژەی بەوەدا :
کە باسی گرێ دەکرێت لە لەشدا خەڵك بە شتێکی ترسناك سەیری دەکات ، جا ئەگەر گرێکە لە مێشکیشدا بیت ئەوە کەسەکە ترسەکەی زیاد دەکات.
لە مێشکدا زیاتر لە ١٢٠ جۆر گرێ و کیس هەیە ، کە زۆربەیان لە جۆرە خراپەکە نین .
پێش هەموو شتێك دەبێ بزانین گرێکە لە جۆری رەقە یاخود لە جۆری کیسە، هەروەها پێویستە بزانین ئەم گرێیە هی ناوەوەی مێشکە یاخود لە ئەندامێکی تری جەستەوە هاتۆتە مێشکی.
دروستبونی گرێی ناو مێشك ناتوانین بڵێین هۆکارێکی دیاریکراوی هەیە ، بەلام (بۆماوەیی و زگماکی و زەبر کەوتن بەر سەر)، کاریگەری دەبێ لەسەر دروستبونی گرێ لەناو مێشك.
لە دیارترین نیشانەکانی بونی گرێ لە ناومێشکدا د.شوان ووتی : ( سەرئێشە ، دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە ، بورانەوە ، گەشکە ، بێهێزی ، تەڵغ بینین ، کەم بیستن ، قسەکردنی باش نابێت ئەگەر گرێکەی (وەرەمەکەی) نزیک بئ لە دەم و شەویلگەی ...) ، لە دیارترین نیشانەکانی بونی گرێن لەناو مێشك .
لە ڕووی چارەسەریشەوە ، د.شوان ئاماژەی بەوەدا : هەندێ گرێ هەیە دەتوانرێت لا نەبرێت بەڵام چاودێری بکرێت ، وە هەندێ گرێش هەیە پێویست دەکات نەشتەرگەری بۆ بکرێت ، تا گرفتی زۆر بۆ کەسەکە دروست نەکات .
ئامادەکردن و پیشکەشکردن .
هـــــــاژە کـــــــامەران