نه‌ورۆز میوانى نه‌جه‌فه‌

نه‌ورۆز میوانى نه‌جه‌فه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له‌ خولى نایابى عیراق گه‌یشته‌ شارى نه‌جه‌ف و یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانیان ئه‌نجامدا بۆ یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف له‌گه‌ڕى چوارده‌یه‌مى خولى نایاب .
یارییه‌كه‌ بریاره‌ له‌ كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ فیكه‌ى ده‌ستپێكى لێ بدرێت .
نه‌ورۆز به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ گه‌شتى شارى نه‌جه‌فیان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ى ئه‌و شاره‌ ئاستێكى راسته‌قینه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر شورته‌ پێشكه‌شیان كرد .
له‌ به‌رامبه‌ردا یاریزانانى نه‌جه‌ف به‌ كۆمه‌لێك كێشه‌وه‌ ده‌چنه‌ نێو یاریگه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌و دوێنێش بایكۆتى مه‌شقه‌كانیان كرد .
پێش ئه‌م یارییه‌ نه‌جه‌ف به‌ 23 خاڵ له‌ پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌نده‌و نه‌ورۆزیش له‌ خانه‌ى پانزه‌یه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 10 خاڵ دێت .
هه‌رێز جه‌مال