نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو روسیا هەڕەشەی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كرد بۆ ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی لە 1٪ بەرزبووەوە.
بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 76.51 دۆلار و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی " تەكساسیش" بەڕێژەی لە 0.6٪ بەرزبووەوە و بە 71.57 دۆلارە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی هێرشەكانی روسیا بۆسەر ئۆكراین بەهۆی زیادبوونی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر روسیا و كەمبوونی دابینكردنی نەوت لە بازاڕەكاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی ١٤ ساڵ.ی رابردوودا