نرخی عەزییە خەیاڵیەكەی ئەلیسا چەندە؟

نرخی عەزییە خەیاڵیەكەی ئەلیسا چەندە؟

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا ناسراو بە شاژنی هەستەكان , بۆ شەوی سەری ساڵ لە دوورگەیەك لە ئیماراتی ئەبوزەبی ئاهەنگێكی گەورەی سەما و گۆرانی سازكرد , هەوادارێكی زۆر پێشوازییان لێكرد .

ئەلیسا عەزییەكی زیوینی كورتی پۆشیبوو كە لە بەردی راین دیزاین كرابوو لە براندی برادا , نرخەكەی 4250 دۆلار بوو , هەندێك بە شیك و سەرنجراكێش وەسفیان دەكرد , هەندێكی تریش پێیان وابوو ئەو ستایلە بۆ ئەلیسا گونجاو نییە .

ئامادەكردنی : پەموو سیروان