نرخی حەج و عەمرە كەمدەكرێتەوە.

نرخی حەج و عەمرە كەمدەكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند: نرخی گەشتی عەمرە كەمكراوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، گرێبەست لەگەڵ 150 كۆمپانیا كراوە كە ئەوەش وایكردووە كێبڕكێ دروستبكات و نرخی یەك گەشتی عەمرە بووە بە 700 دۆلار.


ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر نرخی یەك گەشتی عەمرە 1000 بۆ 950 دۆلاربووە و لە ماوەی ڕابردوودا نرخەكەی كەمكرایەوە بۆ 750 دۆلار و ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی یەك گەشتی عەمرە 700 دۆلارە كە ئەوەش بەپێی دوور و نزیكی شوێنی مانەوەیان و شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان نرخەكەیان كەم و زیاد دەكات.