مەرجی  براد پیت  بۆ خۆشەویستی نوێ چییە؟

مەرجی  براد پیت  بۆ خۆشەویستی نوێ چییە؟

مەرجی  براد پیت  بۆ خۆشەویستی نوێ چییە؟


براد پیت , بۆ یەكەمجارە ئاشكرایدەكات كە ئارەزوو دەكات بەرەو پەیوەندییەكی سۆزداری و خۆشەویستی نوێ هەنگاو بنێت , ئەو پەیوەندیەش پەیوەندییەكی جێگیربێت لەگەڵ مرۆڤێكی تایبەت تا كۆتایی ژیانی دوور لە كێشە لەگەڵی بمێنێتەوە.


ئەكتەری دیاری ئەمریكا, براد پیت , نزیكەی پێنج ساڵە لە ئەنجلینا جولی هاوسەری جیابۆتەوە و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجلینا جولی لە كێشەدایە سەبارەت بە مناڵەكانی , هەرچەندە چەند جارێك دەنگۆی پەیوەندی سۆزداری هەبوو لە ژیانیدا لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی جیاوازدا بەڵام ڕاست نەبووە.


براد پیت , ئاماژە دەدات بەوەی, ناوبانگ وایكردووە نەتوانێت بە ئارامی قاوەیەك لەگەڵ خانمێك بخواتەوە بەبێ ئەوەی دەنگۆ بڵاونەبێتەوە.


دەشڵێت, لە ئێستادا بەدوای پەیوەندییەكی خۆشەویستی نوێدا دەگەڕێم و مەرجی سەرەكیش بۆ ئەو پەیوەندییە ئەوەیە تا كۆتایی ژیانم لەگەڵم بمێنێتەوە.

 
براد پیت , لە ساڵی 2014 لە فەرەنسا , داوای هاوسەرگیری لە ئەنجلینا جولی كرد , دوای ساڵانێكی دوورودرێژ لەو پەیوەندییە سۆزدارییەی نێوانیان و بوونی شەش منداڵ , دواجار لەلایەن ئەنجلیناوە داوای جیابوونەوە كرا و جیابوونەوە.


بەپێی پێگەی  Wonk Labs  ئەكتەر و بەرهەمهێنەری گەورەی ئەمریكا , براد پیت, لە 16 ساڵی ڕابردووەوە تاوەكو ئێستا بەناوبانگترین ئەكتەری سینەمایە لە ئەمریكا. 


ئامادەكردنی----------گەشین تەها