لە % 70ی گەلی ئەمریكا نایانەوێت جۆ بایدن لە ٢٠٢٤دا، ببێتەوە بە سەرۆك.

لە % 70ی گەلی ئەمریكا نایانەوێت جۆ بایدن لە ٢٠٢٤دا، ببێتەوە بە سەرۆك.

 تەلەڤیزیۆنی "CNCBC" و كۆمپانیای توێژینەوەی ئابووریی ئۆڵ-ئەمریكا لە سەرانسەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راپرسییەكیان سەبارەت بە هەڵبژاردەكانی ٢٠٢٤ ئەنجام دا.


بەپێی راپرسییەكە، لە % 70ی گەلی ئەمریكا نایانەوێت جۆ بایدن لە ٢٠٢٤دا، دووبارە كاندید ببێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا لە %57ی دەنگدەرانی پارتی دیموكرات بەپێویستی دەزانن جۆ بایدن بۆ جاری دووەم كاندید نەكرێتەوە، ئەو رێژەیە لەناو پارتی كۆماریدا، 86 و لەنێو ئەوانەشدا كە خۆیان بە دەنگدەری سەربەخۆ دادەنێن 66 ە.


هەروەها لە كاتێكدا رێژەی ئەوانەی پێیان وایە جۆ بایدن ئەركی سەرۆكایەتی بەشێوەیەكی باش بەجێگەیاندووە و شیاوە بۆ ئەو پۆستە لە مانگی 10 دا لە % 46 بووە  بەڵام لە مانگی 11 ئەم رێژەیە دابەزی بۆ لە % 41 رێژەی ئەوانەشی سیاسەتەكانی جۆ بایدن پێ گونجاو پەسەند نییە لە % 50 زیادی كردووە بۆ لە % 54. لە راپرسییەكەدا رێژەی ئەوانەشی سیاسەتە ئابوورییەكانی جۆ بایدن بەپەسەند دەزانن لە % 38ە ، و لە % 14ی بەشداربووان پێیان وایە سیاسەتە ئابووریەكەی "زۆر باشە".


لە راپرسییەكەدا بەشێكی زۆری بەشداربووان پێیان وایە تەمەن و تەندروستی جۆ بایدن ناخوازێ جارێكیتر كاندید بكرێتەوە، لە % 61 یش لەگەڵ ئەوەدا نین دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، كە مانگی رابردوو كاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكەی ٢٠٢٤ راگەیاند، ببێتەوە بە سەرۆك.