لە 24سەعاتی ڕابردودا 5.9 ملم باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی باریوە

لە  24سەعاتی ڕابردودا 5.9 ملم باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی باریوە

ئاسۆ كەمال، بەرێوبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند : لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 5.9 ملم باران باریوە و كۆی گشتی باران بارین لە پارێزگای سلێمانی 105.8 ملم بووە .
ئاماژەی بەوەش كرد ، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان سەرەتا نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور . 
.بەڕێوبەری كەشناسی وتیشی :  پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و نزمترین پلەی تۆمار كراو 3پلەیە و بەرزترین پلەی پێشبینی كراو 9پلە دەبێت .

 ئامادەکردنی چاوان یوسف