لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تەرمی گەنجێکی پشدەر بۆ باوەشی نیشتمان دەگەڕێنرێتەوه

لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تەرمی گەنجێکی پشدەر بۆ باوەشی نیشتمان دەگەڕێنرێتەوه
لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تەرمی گەنجێکی پشدەر بۆ باوەشی نیشتمان دەگەڕێنرێتەوه
ئەمشەو ٢٦-١٢-٢٠٢١، لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ووڵاتی بەریتانیاوە و لەرێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە تەرمی جوانەمەرگ(سێبور سلێمان مەنگوڕی) بۆ نیشتمان و ناو خێزان و بنەماڵەکەی گەڕێندرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی جوانەمەرگ(سێبور مەنگوڕی)لە فرۆکەخانە لەلایەن خانەوادە و کەسوکارەکەی، ستافی نووسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جارێکی تر بەناوی خاتوو شاناز پرسە و سەرەخۆشیان ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
لەوتەیەکیدا لەبارەى هێنانەوەى تەرمى کوڕەکەى، سلێمان مەنگوڕی وتى:زۆر سوپاسى دادە شاناز دەکەم کە هاوکار و پشتیوانمان بووە لە رێکارە یاساییەکان لە بەریتانیا و لەسەر ئەرکى خۆشى تەرمى جوانەمەرگى کوڕەمان هاتۆتەوە بۆ ئامێزمان.
جێی باسە، سێبور سلێمان مەنگوڕی، تەمەن 25 ساڵ، خەڵکی ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەرە و ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری نۆتینگهام لە بەریتانیا دەژیا و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەروداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا و ئەمشەو گەڕایەوە بۆ ئامێزى خانەوادەکەى و نیشتمان.