لەساڵی 2021 دا (662) هاوڵاتى بەرووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

لەساڵی 2021 دا (662) هاوڵاتى بەرووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
لەساڵی 2021 دا (662) هاوڵاتى بەرووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمى کوردستان ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2021ی راگەیاند ،عەمید ئەسعەد مەلا کەریم،وتەبێژى بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، رایگەیاند، لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا (4 هەزار و119) رووداوى هاتووچۆ روویانداوە کە بەهۆیەوە662هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 7 هەزار و 120 هاوڵاتیش بوونەتە بەهۆی رووداوەکان برینداربوون.
عەمید ئەسعد مەلاکەریم ووتیشی ، لە ماوەی ساڵی 2021 شۆفێران ، 1ملیۆن و 850هەزار سەرپێچیان ئەنجامداوە ، کەئەو ژمارەیەکی گەورەیە و داوا لە شۆفێران دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن ، چونکە دواجار خۆیان زەرمەندی یەکەمن.
ووتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە ساڵی رابردوو 122هەزار ئۆتۆمبێڵ تۆمارکراون و 70هەزار مۆڵەتی شۆفێریش دەرهێنراوە.
کاروان مەسعود/ هەولێر