كەمتەرخەمی زۆر هەبووە لە دروستكردنی پڕۆژەكان

كەمتەرخەمی زۆر هەبووە لە دروستكردنی پڕۆژەكان

لوقمان وەردی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان ،لەسەر لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،  لە میانی بەشداری كردنی لەبەرنامەی سەعات (12) ی  دەنگی گەلی كوردستان،ڕایگەیاند:هەردوای دروست بوونی لافاوی  بەشێك لە گەرەكەكانی شاری هەولێر كە كارەسات و قوربانی لێكەوتەوە و بە گیان و بەماڵ و  لە دەستدانی 12 هاولڵاتی مەدەنی و وێڕا ی ئەوەی كەزیانێكی زۆر بەر هاوڵاتیان كەوت،لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی پەڕلەمان ،ئێمە، لە لیژنەی تایبەت مەند، لە پەڕلەمان هەستاین، بە بەدوادا چونێكی  ووردی مەیدانی هەم بۆ سەردانی زیان لێكەوتوان هەم بۆ سەردانی كردنی دەرەوەی شاری هەولێر، ئەوشوێنانەی كە لافاوەكەی لێهەستاوە ،ڕاپۆرتێكمان ئامادەكرد كە 59 ئەندامی پەڕلەمان گفتوگۆمان لە بارەوە كرد،ڕاسپاردەیەك ئاڕاستەی حكومەت كرا ،كە هەنگاوی پێویست بگیرێتەبەر بە ئاراِستەی هەم قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوان وە هەم سزادانی سەرپێچی كاران ،وە گرتنەبەری كۆمەڵێ ڕێو شوێن كە ئێمە لە 14 خاڵی ڕاپۆرتەكەماندا دیاریمان كردبوو،

 لوقمان وەردی

وتیشی :بەپێی بەدواداچوونەكەی ئێمە،وێڕای ئەوەی هۆكاری  سروشتی هەیە ،بەڵام هۆكاری سەرەكی كەم تەرخەمی بەشێكە لەلایەنە پەیوەندی دارەكان ،لە داموودەزگاكانی حكومەت،كە لەساڵانی ڕابردوودا بەپێی فراوان بوونی شاری هەولێر وەك پێویست پلانی ستراتیژی دوور مەودا دانەنراوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەكارەساتی لافاو،هەروەها چاوپۆشی وزێدەڕۆیی زۆركراوە لەسەر كەندە سروشتیەكان وە پڕكراونەتەوە وە یەكەی نیشتەجێبونی لێدروست كراوە وە شوێنی بازرگانی لێ دروست كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد:بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە، چەند خاڵێكمان پێشنیاركرد،یەكێك لەوانە قەرەبوكردنەوەیەكی دادپەروەرانەیە لەلایەن حكومەتەوە بۆ هاوڵاتیانی زیان لێكەوتوو،چونكە 2509 ماڵا ژێر ئاوكەوتوون 876 سەیارەو ئۆتۆمبێل هاوڵاتی ئاوبردویەتی 153 شوێنی بازرگانی و كارگە ئاوی تێچوو سەدان سەر ئاژەڵا ژێر ئاوكەوتوەو مرداربونەتەوە ،هەروەها هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵی زیانی پێكەوتوە ،بۆ ئەمانە داوامان كردوە قەرەبویەكی دادپەروەرانە لەلایەن حكومەتی هەرێم وحكومەتی فیدراڵیش بكرێت چونكە بەپێی دەستوری عێراقی مانگانە بەشێك لە بوودجەی ووڵات بۆحاڵەتە لە ناكاوەكانە و دەبێ هەرێمش لەم بودجەیەسودمەند بێت.

      ئامادەكردنی .. مرواری سامان