كۆشكی سپی: نەبوونی سیاسەتێكی حەكیمانە لەنێوان وڵاتان بووەتە هۆی زیادبوونی قەیرانە ئابوورییەكان لە جیهاندا.

كۆشكی سپی: نەبوونی سیاسەتێكی حەكیمانە لەنێوان وڵاتان بووەتە هۆی زیادبوونی قەیرانە ئابوورییەكان لە جیهاندا.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەكانی تری جیهان بووەتە هۆی ئەوەی قەیرانی ئابووری لە سەرجەم وڵاتاندا دروستببێت، كە ئەمەش نیگەرانی وترسی زۆری دروستكردووە, هاوكات جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارنەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و قەیرانی ئابووری لە جیهاندا، بەڵكو نەبوونی سیاسەتێكی حەكیمانە و چارەسەرنەكردنی كێشەكان بە زمانی گفتوگۆ و دانووستان لەنێوان وڵاتاندا ئەو قەیرانانەی دروستكردووە.
جۆبایدن ئاشكراشیكردووە: ئێستا ئابووری ئەمریكا لە هەموو وڵاتانی جیهان بەهێزترە و رێژەی هەڵئاوسانیش لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەراورد بە وڵاتانی تری جیهان زۆر كەمترە, ئەوەش لە ئەنجامی پەیڕەوكردنی سیاسەتی حەكیمانە و بەكارهێنانی زمانی گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان.