كازمی لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری دەبێت

كازمی لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری دەبێت

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ماڵەكەی مستەفا كازمی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا دەكاتە ئامانج و ژمارەیەك پاسەوانی كازمی بریندار دەكات.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-11-2021  فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە پلاماری ماڵەكەی لەناوچەی سەوز داوە و ژمارەیەك پاسەوانی سەرۆك وەزیران بریندار بوون.

كازمی لە پەیامێكدا ڕاشیگەیاندووە كە سەلامەتە، بەڵام هەندێك لە ئاژانسەكان باس لەوە دەكەن كە مستەفا كازمی برینداربووە، بەڵام برینەكەی سووكە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕاشیگەیاندووە لەسەر هەوڵەكانی بۆ پاراستنی عیراق بەردەوام دەبێت و ئەمریكایش ئیدانەی پەلامارەكەی كردووە و ڕاشیگەیاندووە كە لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە دەكەن.
 لەئێستادا هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە ناوچەی سەوز لە ئامادەباشیدان و هێزەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە. 
 نووری مالكی و موقتەدا سەدر ئیدانەی پەلامارەكەی سەر ماڵی كازمی دەكەن. 

هاوکات د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق وێڕای ئیدانەكردنی پەلامارەكە ڕایگەیاندووە، هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق تاوانە لەدژی عیراق و ڕێگەنادەین عیراق پەلكێش بكرێت بۆ ئاژاوە و كودەتا بەسەر دەستووردا.