كارتی ڤاكسین ده‌كرێته مه‌رج بۆ هاووڵاتیان

پلان هه‌یه له‌داهاتوودا كارتی ڤاكسین بۆ سه‌ردانكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێت به مه‌رج، بۆیه نه‌ك ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌موو هاووڵاتیان پێویستیان به كارتی ڤاكسین هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه د. بژار مو‌سا وته‌بێژی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به PUKmedia ی رایگه‌یاند: "ئێستا له‌ناو شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆناداین و رێژه‌ی توشبون تائێستا 8% و له باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق دووباره ژماره‌ی توشبوان له‌هه‌ڵكشاندایه‌و پێده‌چێت شه‌پۆلی چواره‌م رومان تێبكات".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆلی سێیه‌م و چواره‌م تێكه‌ڵ بن و ژماره‌ی توشبوان زیاد بكاته‌وه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن".
وتێشی : له‌پارێزگای هه‌ولێر"زیاتر له 40 هه‌زار كارتی ڤاكسینمان دروستكردوه‌و له‌ئێستاشدا كارتی پلاسیكی ده‌ستیپێكردوه، له‌مه‌ودوا ئه‌و كارته نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌فه‌ر كردن، هه‌موو هاووڵاتیان پێویستیان پێده‌بێت، له داهاتوودا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی مامۆستایان دیاركراوه، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكات یان ده‌بێت كارتی ڤاكسینیان پێ بێت یان پشكنینی نوێی كۆرۆنا".