قائیمقامیەتی سلێمانی لیستی ئەو خواردنانەی بڵاوكردەوە كە ڕێگە پێدراوە لە قوتابخانەكاندا بفرۆشرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لیستی ئەو خواردنانەی بڵاوكردەوە كە ڕێگە پێدراوە لە قوتابخانەكاندا بفرۆشرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، تەندروستی سلێمانی لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەپێدراون‌ لە فرۆشتگای خوێندنگەكان بفرۆشرێت دیاریكردوە و لەكاتی هەبونی سەرپێچی لیژنە هاوبەشەكان خاوەن شوێنەكە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.
بەپێی نوسراوەكەی هۆبەی چاودێری تەندروستی سلێمانی، هەموجۆرەكانی میوە رێگەپێدراوە لەفرۆشتگای خوێندنگاكاندا هەبێت، بەڵام‌ بەجوانی بشۆردرێنەوە، لەگەڵ مێوژ و كوێز و فستق و عەلی بابا (بێ توێكڵ) هەروەها هێلكە و پەتاتە و مریشكی كوڵا و خواردەمەنیە پێچراوەكان وەك بسكیت و كێك.