عەدنان كەریم : لە ساڵی نوێدا بەرهەمی نوێ پێشكەشی هەوادارانی دەكات و پیرۆزبای ساڵی نوێ , لە دەنگی گەلی كوردستان دەكات.
هونەرمەند عەدنان كەریم , پیرۆزبای ساڵی نوێ لە دەنگی گەلی كوردستان دەكات و هیوای خواست ساڵی نوێ , ساڵێكی خۆش بێت بۆ گشت كوردێك و ساڵی كۆتایی و نەمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
هونەرمەند عەدنان كەریم , تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان , ڕایگەیاند : هیوادارم هەمیشە دەنگی گەلی كوردستان بۆ پێشەوە هەنگاو بنێت و سەركەوتوبێت , سەبارەت بە بەرهەمی نوێ, ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: لە ساڵی نوێدا بەرهەمی نوێی دەبێت و پێشكەشی گوێگران و هەوادارانی دەكات. هونەرمەند عەدنان كەریم ,
دەربارەی ئاستی هونەری كوردی , بۆ دەنگی گەلی كوردستان وتی: ئاستی هونەری كوردی بە بۆچوونی من , وەك هونەری هەموو جیهانە و هەریەك بەجۆرێك كاری هونەری خۆی دەكات , وتیشی هونەر و گۆرانی كوردی وەك باخچەیەك وایە هەر گوڵە و تام و بۆنی خۆی هەیە.
ئامادەكردنی : هێرش قەشانی