عێراق نزیكەی 8 ملیۆن دۆلاری لە پارەی قەرەبووكردنەوەی كوەیت وەردەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردەوە، 7 ملیۆن و 946 هەزار و 316 دۆلاری لەو پارانەی كە لە سندوقی قەرەبووكردنەوەی كوەیت دانرابوون وەرگرتووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە ، دوای وردبینیكردن بۆ پارەكان، دەركەوتووە ئەو بڕە پارەیە كە نزیكەی 8 ملیۆن دۆلاری زیادە بووە و دوای پاكتاوكردنی كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ قەرەبووكردنەوەی كوەیت، لە سندوقی قەرەبووكردنەوەدا مابوونەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەو پارەیە، لەو پارانە ماوەتەوە كە لە داهاتی نەوتی عێراق بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن بانكی فیدراڵیی ئەمریكاوە گلدرابوونەوە.
ئامادەكردن: گەشین تەها