عیراق.. هیچ تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەكۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن لەعیراق تۆمار نەكراوە.
دكتۆر سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە:" هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەكۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە".
رونیشكراوەتەوە:" بەڵام ئەگرەی تووشبوون لەئارادایە، چونكە ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو بەشێك لەوڵاتانی دراوسێ تووشبوون بەو جۆرەی كۆرۆنا تۆماركراون".
باسی لەوەشكردوە:" رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەرو تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینەگەر".