"شی جین بینگ" بە بۆ سێیەمین جار بە ئەمینداری حیزبی شیوعی چین هەڵبژێردرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی چین بڵاویكردەوە، لە رۆژی كۆتایی كۆنگرەی حیزبی شیوعی چین، كە لە پەكینی پایتەخت بەڕێوەچوو، بۆ سێیەمین جار "شی جین بینگ" بە ئەمینداریی گشتی حیزبی شیوعی چین هەڵبژێردرایەوە, كە هەڵبژاردنەكە بە شێوەیەكی نهێنی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكەش ماف دەدات بە شی جین بینگ وەك سەرۆكی حیزبەكەی بمێنێتەوە.
هاوكات "شی جین بینگ" لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیشدا وتی: كاری سەخت و قورسمان كرد بۆ ئەوەی ئامانجی حیزب و ویستەكانمان بەدیبهێنین.
دەشڵێت: چین ناتوانێت بەبێ جیهان پێشبكەوێت، جیهانیش بەهەمان شێوە پێویستی بە چینە.