شانۆ و دراما دوو ساڵە بێ ئاسۆیە

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە ڕێكەوتی 30-12-2019، هونەرمەند و ئەكتەر و پێشكەشكار و شانۆكاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە نەخۆشی كتوپڕ لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد. هونەرمەند ئاسۆ عومەر كەڵە هونەرمەندێكی شاری سلێمانی بوو كە لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا ڕۆڵی بینیوە و یەكێك بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ، هاوكات زیاتر لە سی ساڵ لە بواری هونەریدا كاری كردووە و وەكو پێشكەشكاریش چەندین بەرنامەی پێشكەشكردووە.