سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی: ساڵی ٢٠٢١ ساڵی وەبەرهێنان بووە

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی: ساڵی ٢٠٢١ ساڵی وەبەرهێنان بووە

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: ساڵی ٢٠٢١ ساڵی وەبەرهێنان بووە و بەدووەم ساڵ دادەنرێت لەدوای ساڵی ٢٠١٣ەوە كەپڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامدراوە، ئەمانەش ئاماژەی باشن سەڕەڕای بوونی چەندین قەیران. 
وتیشی: ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ مۆڵەتیان پێدراوە 68 پڕۆژە بوون، بەگوژمەی ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، هاوكات ٩٠٢ پڕۆژەش لەهەموو ناوچەكان بەگوژمەی ٢٠ ملیار دۆلار پەسەندكراون، دەشڵێت: بۆ زیادبوونی دەستی كاری ناوخۆ مەرجە وەبەرهێن لە ٧٥٪ی دەستی كاری ناوخۆیی بێت.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  ئاماژەی بەوەشكرد: داوای دابینكردنی زەوی پێویست دەكەین‌ كە 50 پڕۆژە ئامادەكراوە بۆ سەرتاسەری هەرێم‌ و 9 ناوچەی پیشەسازی گەورەش دروستدەكرێن، هەروەها بەنیازین لە٢٠٢٢دا چەند ناوچەیەكی پیشەسازی لەدهۆك و سلێمانی تەواوبكرێت، لە ساڵی نوێشدا دوو كۆنفرانسی گەورەی ژینگەیی ‌و كشتوكاڵی لەهەرێم ئەنجام دەدەین.