سوودە گرنگەکانی هەنجیر

هەنجیر جگە لەوەی كە تامێكی شیرین و خۆشی هەەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەكی باشی بەدەستهینانی كالسیۆم، ڤیتامین. A، C، K، مەگنسیۆم، زینك، و ئاسنە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ
:.لە گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەنن
بەهێزبوونی ئێسك
بەرزی ڕێژەی كالیسیۆم و مەگنیسیۆم تێیدا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسكەكانمان
دابەزاندنی كێشی لەش
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵە فایبەرەكان تێیدا وادەكات مرۆڤ كەمتر هەست بە برسێتی بكات
ڕیخۆڵەكان
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵە فایبەرەكان كرداری هەرس و ڕیخۆڵەكان ئاسان دەكات
دژە شێرپەنجە
دژە ئۆكسانێكی زۆر باشە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و كۆڵۆن و پۆستات كەم دەكاتەوە
بەرزی پەستانی خوێن
بەرزی ڕێژەی پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن
بەرگری لەش
دەوڵەمەندە بە ڤپیتامینات و ماددە سرووشتیەكان كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی بەرگری لەش
تەندروستی دڵ
دژە ئۆكسانێكی زۆرباشە كە دڵ بە تەندروستی دەهێلێتەوە
تەندروستی پێست
كەمكردنەوەی هەوكردن و سوربوونەوەی پێست و كەمكردنەوەی زیپكە
تەندروستی چاو
دەوڵەمەندە بە ماددە سرووشتیەكانی چاو لە زۆربەی نەخۆشی دەپارێزێت
ئامادەکردنی : پەموو سیروان