سوودە تەندروستیەکانی هەنار .

سوودە تەندروستیەکانی هەنار .

وەرزی  پایز  بەوەرزی  پێگەشتی هەنار ناسراوە ،   ئێستا كاتی ئەوەیە بڕێكی  باش لەهەنار بخۆن، چونكە  لەگەڵ ئەوەی  میوەییەكی زۆر بەتام و چێژە هاوكات كۆمەڵێ سودی تەندروستی  بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانە :

1. هەنار زیاتر لەهەر میوەیەكی تر مادەی دژە ئۆكیسێنەری تێدایە كە هەڵدەستێ بە چاكردنەوەی  لەش لە مادە زیان بەخشەكان .
2. خواردنی هەنار بەرگریەکی بەهێز دروست دەکات بۆ لەناو بردنی خانەکانی شێرپەنجە. 
3. سودی هەنار بۆ نەخۆشانی شەکرە: شەربەتی هەنار دەبێتە  هۆی کەم بونەوەی نەخۆشی شەکرە و ئەوانەی هەنار دەخۆن کەمتر توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن.
4.بۆ ژنانی سک پڕ : خواردنی هەنار لەلایەن ژنانی سک پڕەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی تەواوی ئۆکسجین بۆ کۆرپەو هەنار دەوڵەمەندە بەچەند ڤیتامینێک بۆ دایکی سک پڕ.
5.هەنار توانای مێشك بۆ بیركەوتنەوەی یادەوەریەكان  بەرەوپێش  دەبات،ناهێڵێت توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە ببیت.
٦. سودی بۆ جگەر : هەنار سەرچاوەیەکی سەرەکیی ڤیتامین جی و پۆتاسیومە ئەویش دەبێته هۆی پاک بونەوەی جگەر و ریخۆڵەکان و کەم بونەوەی هەوای ناوسک. 
٧.بۆ دابەزاندنی کێش بەسودە: خواردنی هەنار بەرگری ئەوە دروست دەکات کە کێشی لەشمان زیاد نەکات و کێش دادەگرێت و هەروەها  هەنار زۆر كاریگەرە بۆ رێگرتن لە هەوكردنی جومگە و ریخۆڵەكان.
٨.خواردنەوەی شەربەتی هەنار رۆژانە یارمەتیدەر دەبێت لە رێكخستینی پەستانی خوێن.
٩.هەردوو سیفەتی دژە بەكتریایی  و دژە ڤایرۆسی هەیە بۆیە توانای ڕوبەڕووبونەوەی  هەیە  لەگەڵ ئەو نەخۆشینانەی هۆكارەكەیان بەكتریایە یاخود ڤایرۆسە.
١٠. رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین c تێدایە كە پێست و ئەندامەكانی  لەش بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.
١١. هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە ئارەزوی سێکس زیاد دەکات لای پیاوان و ژنان، كوالیتی سپێرم بەرەو پێش دەبات و رێژەی دووگیان بون لە خانماندا بەرز دەكاتەوە.