سودەکانی شــێلم چین؟

سودەکانی شــێلم چین؟
(شێلم )یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە زۆربەمان لە وەرزی زستاندا گرنگی پی دەدەین و دەبێتە خواردن و شەوچەرەی زستان ، هەروەها یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە دەوڵەمەندە بە نیشاستە ، چەندین ڤیتامین و توخمی بەسودی تێدایە وەك ڤیتامین C، ڤیتامین E ، ڕیشاڵ ، فۆلیك ئەسید ، ڤیتامین B5 ، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2 , ڤیتامین B3 ، ڤیتامین B6، کۆپەر ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، مەنگنسیۆم،..).
سودەکانی (شــــێلم) بریتییە لــە :
١_ بەهێزکردنی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان .
٢_ سودێکی زۆری هەی بۆ جگەرو چالاکی دەکات .
٣_ پاراستنی کۆڵۆن لە توشبوون بە گرێی شێرپەنجە.
٤_ پاراستنی خوێنبەرەکان لە توشبوون بە ڕەقبون .
٥_ باشترکردنی تەندروستی سییەکان، هەوکردن دەوەستێنێ .
٦_ ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەکانی مێشك.
٧_ ڕێژەی ئـــــاو لە لەشدا ڕێکدەخات و ئاوی زیادە فرێدەداتە دەرەوە.
٨_ بەردی گورچیلە فرێدەداتە دەرەوە.
٩_ سوککردنی نیشانەکانی هەوکردنی رۆماتیزمی جومگەکان لە ئاوسان و ئازارو سخبون.
١٠_ چارەسەری نەخۆشی زەردوویی دەکات.
١١_ ئەگەر وەک شەربەت ئامادەبکرێت و بخورێتەوە سودی هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی نەرم کردنی .
١٢_ چارەسەری ماندویەتی دەکات و ئیسراحەت دەدات بە جەستە.
هـــەروەها زیــــان بەخشە بۆ ئەو کەسانەی ، کە نەخۆشی غودەی دەرەقی و شەکرەیان هەیە .
ئامادەکردنی :هاژە کامەران