ستران عەبدوڵا: یەكێتی خۆی بە خاوەنی ڕاستەقینەی شاری كەركوك دەزانێت

ستران عەبدوڵا: یەكێتی خۆی بە خاوەنی ڕاستەقینەی شاری كەركوك دەزانێت
ستران عەبدوڵا: یەكێتی خۆی بە خاوەنی ڕاستەقینەی شاری كەركوك دەزانێت
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی, مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەیشدا تاوتوێی دۆخی كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان و دوایین پێشهاتەكانی عیراق و هەرێم و ناوچەكە كرا.
لەم بارەیەوە ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ك) ڕاگەیاند : كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كەركوك پەیامێكە بۆ سەرجەم خەڵكی ناوچە دابرێنراوەكان بە تایبەت بۆ كەركوك , و یەكێتی خۆی بە خاوەنی ڕاستەقینەی شاری كەركوك دەزانێت.
وتیشی : لە كۆبونەوەكەدا بەرنامەی (ی.ن.ك) بۆ یەكڕیزی كورد و مافەكانی لە بەغدا خرایەڕوو.