سبەینێ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

سبەینێ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

مامۆستا تریفە محمد, بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان وتی: سبەینێ چوارشەممە، تاقیكردنەوەكانی كۆتا وەرزی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن جگە لە بازنەی یەكەم واتە پۆلی (یەك دوو سێی) بنەڕەتی كە پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆكراوە, دەستپێدەكات لە پۆلی 4 تا پۆلی 12.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستخۆشی لە دەستەی كارگێڕی و مامۆستایان دەكەم بۆ خۆ ئامادەكردنیان بەشێوەیەكی دروست و هێمنانە, كە هەریەك لە خوێندنگاكان بەشێوەیەكی زۆرجوان هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان ئامادەكردووە و كەشوهەوایەكی لەباریان خولقاندووە بۆ سەرجەم قوتابیان‌ بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەكان بە سەركەوتووی بە هێمنی بەڕێوەبچێت, وتیشی: پێشتر كۆبوونەوەمان لەگەڵ مامۆستایان كردووە هەموو رێنماییەكانیان لە بەردەمدایە و هەمووشیان پایەندن بە رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەوە. 
مامۆستا تریفە محمد بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی راشیگەیاند: داوا لە خوێندكاران دەكەم كە بەشێوەیەكی زۆر هێمنانەو لەسەرخۆ بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەنو  پابەندن بن بەسەرجەم یاساو رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكان.