رێكخراوێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە منداڵان هۆشداریدەدات.

رێكخراوێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە منداڵان هۆشداریدەدات.

گۆڕانی ئاووهەوا لە جیهاندا  راپۆرتی رێكخراوە جیهانییەكانی گۆڕیووە, بەجۆرێك رێكخراوی "كیدز رایتس"  “kids right”تایبەت بە مافەكانی منداڵان كە بارەگاكەی لە هۆڵەندایە, رایگەیاندووە: گۆڕانی كەشوهەوا تەواوی جیهاندا هەڕەشە لە ژیانی 1 ملیار منداڵ دەكات, دەشڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ژیانی منداڵان، بەهۆی ئەو لێكەوتانەی لە كەرتی تەندروستی دروستبوون بەشێكی منداڵان بێبەش بوون لە دەرمان و خواردن، كە زیاتر لە  280 هەزار منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوەكەش, منداڵانی ئایسلاندا, سوید, فینلاند و هۆڵەندا لە ریزبەندی یەكەمی گوزەرانی منداڵاندان و هەریەكەش لە ئەفریقای ناوەڕاست , سیرالیۆن  , ئەفغانستان و چاد لە كۆتایی ریزبەندییەكەدان.
هاوكات مارك دوێلات، سەرۆكی رێكخراوی تایبەت بە مافەكانی منداڵان   "“kids right ئاماژەوە بەوەدەكات و دەڵێت: ئاووهەوا بە خێرایی دەگۆڕێت ئەمەش ترس دڵەڕاوكێی لای ئێمە دروستكردووە چونكە  هەڕەشەی جدی لە ئایندە و مافە بنەڕەتییەكانی نەوەكانمان دەكات.

بە پێی ڕاپۆرتەكە 160 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا كاردەكەن و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ 8.4 ملیۆن منداڵ بەرزدەبێتەوە.