دیارییەکی خەیاڵی لە زە ڕۆکەوە بۆ دایکی

دیارییەکی خەیاڵی لە زە ڕۆکەوە بۆ دایکی

لە ھەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیدا ھاتووە کە دوەین دۆگڵاس جۆنسن ، ناسراو بە زە ڕۆک، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە و لە ژێر پۆستەکەدا نووسیویەتی ، کاتێکی باشە لەگەڵ ئاھەنگی جەژنی کریسمەس ، ھەروەھا نووسیویەتی بە یارمەتی یاسمین و تانیای کچم سوپرایزێکمان بۆ دایکم کرد کە بریتیبوو لە کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێی گرانبەھای جۆری کادێلا بۆ دایکم.

شایەنی باسە ، زە ڕۆک ، دایکی سەرسام کرد بە پێدانی ئەو ئۆتۆمبێلە خەیاڵییە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا و ھەروەھا نووسیویشیەتی، ھەستێکی باشە ، ئەمڕۆ دایکمم سەرسام کرد بە ئۆتۆمبێلێکی نوێ لە کریسمەسدا، ھەرچەندە ئەمە ھیچ نییە بە بەراورد بەو شتانەی تۆ بۆ سەرکەوتنم لە ژیانم و ھونەرەکەم بۆتکردم ، ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز دایکە ،ئێمە خۆشماندەوێیت.

دوەین دۆگلاس جۆنسنی تەمەن 49 ساڵ، کە بە زە ڕۆک ناسراوە لەدایکبووی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکایە ،خاوەنی 3 کچە و لە ھەر سێ بواری ( ئەکتەری ، بەرھەمھێنەر ، زۆرانبازی لێھاتوو) کاردەکات ،  یەکەم دەرکەوتنیشی وەک ئەکتەر لە ساڵی1996 دا بوو .


ئامادەکردنی : گەشین تەھا