خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢ لە بواری پزیشكیدا بەخشرایە زانایەكی سویدی.

خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢ لە بواری پزیشكیدا بەخشرایە زانایەكی سویدی.

بەهۆی دۆزینەوەكانی لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤ خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢ لە بواری پزیشكیدا بەخشرایە زانای بواری زیندەوەرزانی سویدی سڤانتی پابۆی تەمەن ٦٧ ساڵان.
زانا سڤانتی پابۆ لە رێگەی داتای جینۆمی ئێسكێكی بچوكی پەنجەوە توانیویەتی جینۆمی مرۆڤی نیاندەرتال كە جۆرێكن لە مرۆڤ و نزیكەی ٢٠٠ هەزار بۆ ٣٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا بدۆزێتەوە.
بەو هۆیەشەوە, لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، خەڵاتێك بە بەهای ١٠ ملیۆن كرۆنی سویدی دەبەخشێتە سڤانتی پابۆ.
هاوكات سڤانتی پابۆ، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری ستۆكهۆڵم-ی سوید لە دایكێك و باوكێك كە زانای كیمیا و بایۆكیمیا بوون، لە دایك بووە, بەهۆی كارەكانیشیەوە پابۆ لە ساڵی ١٩٩٢وە تاكو ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
پێشتریش باوكی پابۆ, بەهۆی دۆزینەوەكانی لەسەر ماددەی پرۆستاگلاندین لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشكیدا بەدەستهێناوە.