حكومەتی هەرێمی كوردستان ناحیەی هەڵشۆی فەرامۆش كردووە، هاوڵاتیانی سنوورەكەش داوادەكەن كێشەكانیان بۆ چارەسەربكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان  ناحیەی هەڵشۆی فەرامۆش كردووە، هاوڵاتیانی سنوورەكەش داوادەكەن كێشەكانیان بۆ چارەسەربكرێت.

بەڕێوبەری ناحیەی هەڵشۆ : بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆی نەكردووە، دانیشتوانی ناحیەكە داوای خزمەت لە یەكێتی دەكەن ، چونكە ئومێدیان لەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەڵچنیووە.


ئەبوبەكر وەیس عەبدوڵا، بەڕێوبەری ناحیەی هەڵشۆ، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی بەیانی گەلی كوردستان ، ڕایگەیاند: لە ناحیەی هەڵشۆ كەرتی تەندروستی و پەروەردە تا دێت خراپتر دەبێت و حكومەت هیچ ئاوڕێكمان لێناداتەوە و لە بەشێك لە گوندەكانی ئەو سنوورە، بەهۆی نەبوونی قوتابخانە خوێندكاران لە كابینەدا دەخوێنن ، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێك داوامانكردووە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاوڕێك لەو كێشەیە بدەنەوە بەڵام تا ئێستاش بێ وەڵامن.


سەبارەت بە كێشەی كەرتی تەندروستی لەو سنوورە، بەڕێوبەری ناحیەی هەڵشۆ وتی،  بەهۆی زۆری دانیشتووانی ئەو سنورە ، لەبنكەكانی تەندروستی ئەو ناوچەیە پێویستمان بە دكتۆری زیاتر هەیە.
لە كۆتایی قسەكانیدا، ئەبوبەكر وەیس عەبدوڵا، ئاماژەیبەوەكرد، ئێمە وەكو هاوڵاتیانی ناحیەی هەڵشۆ قوربانی زۆرمان لەپێناو ئازادی كوردستان داوە، بەتایبەت لە شەڕی دژ بە داعش بۆیە بە هەقی خۆمانی دەزانین لە كاتێكدا حكومەت هیچ خزمەتێكی ناوچەكەمان نەكات، داوا لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بكەین ئاوڕی جددی لەم سنوورە بداتەوە و كێشەكانمان بۆ چارەسەربكات ، چونكە هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە ئومێدی زۆریان لەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەڵچنیووە.

ئامادەكردنی : گەشین تەها