تەرمی 16 كۆچبەرە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

تەرمی 16 كۆچبەرە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

تەرمی 16 كەس لە كۆچبەرە خنكاوەكانی كەناڵی ئینگلیز لەرێگای فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، تەرمی كۆچبەرە خنكاوەكانی كەناڵی ئینگلیز لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ كوردستان و لەلایەن خانەوادە و كەسوكاریانەوە پێشوازی لە تەرمەكەیان كرا.
لە 24-11-2021، بەهۆی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی چوپ لە كەناڵی ئاوی ئینگلیزدا، نزیكەی 30 كۆچبەری نایاسایی بوونە قوربانی كە تەرمی 27 كۆچبەریان لەلاین هیزی دەریاوانی فەڕەنسییەوە دۆزرانەوە.

ئامادەكردنی               مرواری سامان