تا ئیستا ئەم زانیاریانەت لەسەر نوسراوی پاكەتی شەربەت زانیووە؟

تا ئیستا ئەم زانیاریانەت لەسەر نوسراوی پاكەتی شەربەت زانیووە؟

هەموومان كاتێك دەمانەوێ شەربەت بۆمنداڵەكەمان یاخێزانەكەمان بكڕین بەپەڕۆشین بۆ باشترینەكان كاتێك دەڕۆیت بۆ ماركێتێك تا شەربەتێك بخۆیتەوە ، ئایا تێبینی ئەو نوسرانەوەی سەر قوتوی شەربەتەكەت كردووە، سێ جۆر نوسین لەسەر قوتوی شەربەتەكان نوسراون، كە هەریەكە لەوانە ئاماژەن بۆ جۆری كوالێتی و پێكهاتەكەی ئەو شەربەتە.

1- ئەگەر لەسەر قوتوەكە نوسرابوو"شراب" یان "مشروب" ئەوە مانای وایە، ئەو قوتوە شەربەتە ڕێژەیەكی زۆر لە شەكر و ئاوی تیدایە، تەنها لە 10% ی پیكهاتووە لە میوە، بەم شێوەیەش هەڵبژاردنەكەت خراپە، تۆ تەنها شەكر و ئاو لەگەڵ ڕێژەیەكی كەم میوە دەخۆیت.

2- ئەگەر لەسەر قوتوەكە نوسرابوو "نكتار" ئەم جۆرەیان ڕێژەی لە 60% ی پێكهاتووە لە میوە، ئەوەی دەمێنێتەوە شەكر و ئاوە، ئەم جۆرە خواردنەوەش بەهەڵبژاردنێكی مامناوەند دادەنرێت، واتە نە زۆر باشە نە زۆر خراپە.

3-ئەگەر نوسرابوو "عصیر" ئەوە ئەو شەربەتەی تۆ دەیخۆیتەوە 100% پێكهاتووە لە میوە، خاڵییە لە ماددە پارێزەرەكان و ڕەنگ و تامەكان، ڕێژەیەكی كەم لە شەكر و ئاوییان تێدایە.  

ئامادەكردنی : هیلان ئاوات