تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی خوێندكاران بەردەوامە.

تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی خوێندكاران بەردەوامە.

تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی خوێندكاران لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، ئەمڕۆش چوارەم تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت.
مامۆستا سۆران عومەر، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی بەیانی گەلی كوردستان، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پڕۆسەكە بە باشی و بێ گرفت بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، 25 هەزار 575 خوێندكار لە سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە هەیە، لە كۆی ئەو ژمارەیەش، ئێستا زیاتر لە 19 هەزار خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوە دەكەن ، زیاتر لە 5 هەزار خوێندكاریش لەو سنوورە بەهۆی ئەوەی باخچەی ساوایان و پۆلەكانی  1 و 2 و3ن بەشداری پڕۆسەكە ناكەن. 

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ، ئاماژەیبەوەشكرد، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، پێش هاتنی سەرما و سۆڵە نزیكەی 32 هەزار و 400 لیتر نەوت بەسەر 147 خوێندنگە و باخچەی ساوایاندا لەو سنوورە دابەشكراوە و بەمەش هیچ كێشەیەكمان لە دابیكردنی سووتمەنی نییە.


ئامادەكردنی:  گەشین تەها