بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ هەلی كار رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ هەلی كار رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری كارەبای چەمچەماڵ پێویستیان بە ژمارەیەك ژمێركاری كارەبا هەیە.
لەمبارەیەوە, ئەردەڵان محمد, بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان وتی: بەڕێوبەرایەتییەكەمان پێویستی بە ژمارەیەك ژمێركار هەیە, بۆ خوێندنەوەی پێوەری كارەبای ماڵان , چونكە گرفتی كەمی ژمێركارمان هەیە زۆر جار هەبووە ماڵان بە شەش مانگ جارێك پسوڵەی كارەبایان بۆدەچێت یاخود لەباشترین دۆخیشدا لە ساڵێكدا سێ جار دەتوانین پسوڵە دابەشبكەین, بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییەش وەزارەتی كارەبا و بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رەزامەندیانداوە كۆمەڵێك كارمەند بەشێوەی رۆژانە دابمەزرێن تاوەكو بتوانین ئەو خولی خوێندنەوەی ئەو پسوڵانە پێشبخەین.
سەبارەت بە وەرگرتنیشیان بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ رایگەیاند: وەرگرتنەكە لەرێگەی فۆرمێكی ئۆنلاینەوە دەبێت كە لینكێكیان لە پەیجی رەسمی بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ و بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەی سلێمانی بۆماوەی 10 رۆژ بڵاوكراوەتەوە, كە هەندێك زانیاریی و مەرجەكانی وەرگرتنی تێدایە وتیشی: هەركەسێك بیەوێت لەو هەلی كارە سودمەندبێت دەتوانێت ئەو فۆرمە پڕبكاتەوە, بەمەرجێك نابێت لە دەرچووی پەیمانگا كەمتربێت, دواتر خاڵ بەندییان بۆ دەكرێت و ئەو فۆرمەی خاڵەكانی زۆربوو لە بەڕێوبەرایەتیەكەمان دەتوانێت دەستبەكاربێت بەشێوەی رۆژانە.