بەهۆی هەڵگرتنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە چین، پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو یەك ملیۆن كەس بەهۆی كۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانلەدەستبدەن.

بەپێی پێشبینییەكی نوێی پەیمانگای پێوەرەكان و هەڵسەنگاندنی تەندروستی كە بارەگاكەی لە ئەمریكایە، هەڵگرتنی لەناكاوی رێكارە توندەكانی خۆپارێزی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە چین، چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێبكەوێتەوەو یەك لەسەر سێی دانیشتوانەكەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 322 هەزار كەس بەرزببێتەوە بەمەش، نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە ساڵی داهاتوودا لەو وڵاتە بە كۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی، دەسەڵاتدارانی چین رێكارە توندەكانی خۆپارێزی كۆرۆنایان هەڵگرت، لەو كاتەشەوە بە بەردەوامی ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە بەرزبوونەوەدان ، پسپۆڕانیش پێشبینیدەكەن، نزیكەی 60%ی دانیشتوانی چین تووشی كۆرۆنا ببن و رێژەی توشبوون بگاتە لوتكە.
ئامادەكردنی: گەشین تەها