بەهۆی خواستی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە نرخی گەشتی عەمرە لە ناو هەرێمی کوردستان دادەبەزێت .

لەم بارەیەوە ، نەبەز ئیسماعیل ، وتەبیژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی (بەیانی گەلی کوردستان)ی دەنگی گەلی کوردستان رایگەیاند : دابەزاندنی نرخی عومرە لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پلانێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ڕیگای بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ، بۆ دروستکردنی چۆنێتی کێبرکێ لە نێوان کۆمپانیاکان ، بۆ ئەوەی بتوانن نرخ لە بەرژەوەندی هاولاتیان دابەزێنن ،نرخی عەمرە پەیوەندیدارە بە کۆمپانیاکانەوە بەلام وەزارەتی ئەوقاف سەرپەرشتی دەکات و چاودێری دەکات .
وتەبیژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ووتیشی : دوو لیژنەی تایبەتمان هەیە یەکێکیان لەسەر ئاستی وەزارەتی ئەوقافە ویەکیکیان لەسەر ئاستی بەرێوبەرایتی گشتی حەج وعومرەیە ، چاودێری ئەو خزمەگوزاریانە دەکات کە ئەو کۆمپانیایە پێشکەشی عومرەکارانی دەکات ، ئەو کۆمپانیایانەی کە خزمەتگوزاریان زۆرە وەکو:( سێ ژەم خواردن ، نزیکی ئوتێل لە حەرەمی پیرۆز ، ... ) نرخی عومرەیان جیاوازە لە چاو کۆمپانیایەک کە شوێنی ئوتێلەکەی (٢٠ – ٢٥) خولەک دوورە لە کەعبەی پیرۆز و خزمەتگوزاری پێشکەش ناکات ، هاولاتیانیش سەرپشکن لەوەی کام کۆمپانیا هەلەبژێرن.
نەبەز ئیسماعیل ووتیشی : کەمترین نرخی گەشتی عومرە لە هەرێمی کورستان ٦٢٠ دۆلارە بەلام بە بێ خزمەتگوزاری و شوینی مانەوەیان دورە لە مەکەی پیرۆز ، بەرزترین نرخیش نزیکەی ٨٥٠ – ٩٠٠ دۆلارە و بە خزمەتگوزاریەوەو شوینی مانەوەیان نزیکە لە کەعبەی پیرۆز و دەتوانن بە(٢-٣)خولەک بگات .