بەهۆی بوونی گەندەڵییەكی زۆر لە عێراقدا 9 ملیۆن كەس بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت .

رێكخراوی سندوقی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان لە عیراق رایگەیاند: بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی تاوەكو ساڵی 2030 رێژەی هەژاری بۆ 50% لە عێراق كەم بكەنەوە، بڕیاریشە بەرنامە دوای چەند مانگێكە بكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
هاوكات بەهۆی بوونی گەندەڵییەكی زۆر و بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و ئەو شەڕ و گرژی و ناكۆكییانەی كە لە عێراقدا هەیە 9 ملیۆن كەس بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت 4 ملیۆنیشیان كە دەكاتە لە 14%ی دانیشتووان بێكارن.
ئامادەكردن: بانو كامەران