ئەمرۆ شایستە داراییەكانی خوێندكاران بۆ مانگی حوزەیران خەرجدەكرێت.

ئەمرۆ شایستە داراییەكانی خوێندكاران بۆ مانگی حوزەیران خەرجدەكرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندكاران ، بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت مانگانە لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان خەرجبكرێت.
هاوكات ، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دوپاتیكردەوە، هەوڵدەدەین بەوپەڕی شەفافییەتەوە ئەركەكانی سەرشانمان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندا بە بێ جیاوازی جێبەجی بكەین.
هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لە ئەمرۆوە یەكشەممە پاڵپشتی دارایی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ئەو زانكۆیانە خەرج بكرێت كە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەكراوە.