ئەردۆگان بڕی پارەی یەدەگی وڵاتەکەی ئاشکراکرد

ئەردۆگان بڕی پارەی یەدەگی وڵاتەکەی ئاشکراکرد

لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئابوریناسان و شارەزایانی بواری ئابووری لەئیستەنبوڵ، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا بڕی پارەی یەدەگی وڵاتەكەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: یەدەگی بانكی ناوەندی توركیا 115 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و توركیا پێویستی بەهیچ قەرزێكی سندوقی نێودەوڵەتی نییە. 
ئاماژەی بەوەشكرد شەڕێكی ئابووری لە دژی توركیا بەرپا بووە و ئەو هێزانەی نەیانتوانیوە ڕووبەڕوومان ببنەوە دەستیان بۆ ئابووری وڵاتەكەمان بردوە، ئەوەش لەكاتێكدا دێت بە هۆی سیاسەتە ئەردۆگانەوە، دراوی لیرەی توركی بەهای خۆی لەدەستدا و ئەو وڵاتە توشی تەنگەژەیەكی ئابوری قورس هاتووە