ئێران بەكچە كوردێكەوە بەشداری پاڵەوانێتی جیهان دەكات

ئێران بەكچە كوردێكەوە بەشداری پاڵەوانێتی جیهان دەكات

ئیڵناز باجەلانی خانمێكی كوردە و خەڵكی شاری كامیارانە نوێنەرایەتی وڵاتی ئێران دەكات لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی .

بڕیارە ئەمڕۆ 12-12-2021، ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی جیهان لە تاشكێندی پایتەختی ئۆزبەكستان بە بەشداری 65 وڵات دەستپێبكات .

ئیلیناز ، پێشتریش توانیویەتی چەندین نازناو لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەست بێنێت