ئۆمیکرۆن لەئەوروپا و ئەمریکا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات

ئۆمیکرۆن لەئەوروپا و ئەمریکا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات

لە 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە ملیۆنێک توشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەئەمریکا، 270 هەزار توشبو لە فڕەنسا و 200 هەزار توشبوش لە بریتانیا تۆمارکراون و ئەوەش مەترسی لەسەر دروستبونی بۆشایی لەکەرتە هەستیارەکاندا دروستکردوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێکارە خۆپارێزییەکان چڕنەکرێنەوە ئامارەکان زیاتر بەرزدەبنەوە.