هونەرمەندان ڕیهانا و بیۆنسێ و تایلۆر سویفت لە كێبڕكێدان.

كام كەسایەتی بە بەهێزترین 100 ژنی جیهان بۆ ساڵی 2021 هەڵبژێردرا؟
گۆڤاری بەناوبانگی ( فۆربس) , ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان لیستی 100 لە كاریگەرترین و بەهێزترین و باشترین كەسایەتییەكانی جیهان ,لە بواری هونەری و سیاسی و خێرخوازی و ڕاگەیاندكاری و میوزیك و چەند بوارێكی تر دیاریدەكات, كە یەكێكە لە باشترین ڕاپرسی و لیستە جیهانییەكان كە پشتی پێدەبەسترێت و باوەڕپێكراوە.
بۆ ساڵی 2021 لە لیستی 100 ژنە بەهێزەكەی جیهان , هونەرمەند ڕیهانا , لە پلەی 68 دێت, كە ناوی چووەتە مێژووەوە لە بواری میوزیك و بە یەكێك لە ملیاردێرەكانی ئێستا دادەنرێت و لە ئێستاشدا سەروەتەكەی بە نزیكەی 1 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و , ئەم داهاتە زۆرەی ڕیهاناش بۆ براندە جوانكارییەكەی دەگەڕێتەوە .
لە لیستەكەشدا هاتووە كە , هونەرمەند بیۆنسێ , لە پلەی 76 دێت , كە یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی ئێستا و , ئەو كۆنسێرتانەی ئەنجامی دەدات هەزاران كەس ئامادەی دەبن و , كاتێك لە ساڵی 2018 بەتەنها توانی بەهۆی ئاهەنگەكانیەوە 250 ملیۆن دۆلار پەیدا بكات.
بەهەمان شێوە , هونەرمەند تایلۆر سویفت, لە ناو لیستی 100 ژنە بەهێزەكە ناوی لە پلەی 78 دێت , كە یەكێكە لەو هونەرمەندانەی خاوەنی زۆرترین خەڵاتە , لە بواری میوزیك و گۆرانی و هەڵبژاردنی وەك باشترین هونەرمەند.ئەمە لە كاتێكدایە, تایلۆر سویفت, لە ساڵی 2019 توانی 6 خەڵاتی میوزیكی ئەمریكی بەدەستبهێنێت و, بەدرێژایی كارە هونەرییەكانی تێكڕای خەڵاتەكانی دەكاتە 29 خەڵات, بەم شێوەیەش لە پلەی یەكەم دێت لە ناو هونەرمەندە جیهانییەكان , كە خاوەنی زۆرترین خەڵات بێت و پێش هونەرمەند, مایكڵ جاكسۆن , دەكەوێت كە خاوەنی 24 خەڵاتی هونەری بووە.
ئامادەكردنی-------گەشین تەها