سكرتێری گشتی یه‌كێتیان له‌گه‌ڵ نه‌بێت له‌كۆشكی ئیلیزهی ناتان بینم
داره‌وان حاجی حامید30/08/2020

دیبلۆماسیه‌تی ی ن ك له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه وه‌كو هێزێكی سیاسی نوێ و له پێكهاته‌و فۆرمێكی هاوچه‌رخدا كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان بێت ، دوای هه‌ڵسانه‌وه له شكست و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێری و نه‌ته‌وایه‌تی، هاوكات خه‌باتی دیبلۆماسی به مه‌به‌ستی ناساندن و پێشخستن و شه‌رعیه‌ت دان به‌و خه‌باته ڕه‌وایه‌ی گه‌لی كوردستان، فۆرمێكی نوێی خه‌باتی هێنایه ناو كایه‌ی خه‌باتی حیزبایه‌تی له كوردستاندا كه ئه‌ویش خه‌باتی دیبلۆماسی و راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندگیری و دیالۆگ و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌و ڕێكخراو‌و تۆره دیبلۆماسیهكای جیاهاندا، جا ئیتر له سه‌ر ئاستی حیبزبی سیاسی یان ده‌وڵه ت و ڕێكخراوه دیبلۆماسی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و یان ڕێكخراوه ناحكومی و مرۆییه‌كاندا بێت.
چونكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه هه‌ستی به‌و كه‌لێنه‌ی خه‌باتی سیاسی كوردایه‌تی كردبوو كه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی و له نێوناوهنده سیاسیه بڕیارده‌ره‌كانی جیهاندا له ئاستی پێویستدا ده‌نگی نه‌بیستراوه‌و نه‌یتوانیوه هاوسۆزی و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌یی بۆ خه‌باته‌كه‌ی فه‌راهه‌م بكات.
بۆیه له دوای شكست ونسكۆی شۆڕشه‌كه‌یدا گه‌لێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر ته‌نیاو بێ پاڵپشت مایه‌وه ، بۆیه هه‌ر خودی دروستبوونی ی ن ك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان په‌یامێكی دیبلۆماسی ڕاگه‌یاندنی فۆرمێكی نوێی خه‌باته به جیهان و ئاسته سیاسیه‌كانی كه ی ن ك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستانه‌وه له هه‌مان كاتدا توانای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ل و شۆڕشگێڕانی بیر‌و بازوو هه‌یه ، وه له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان توانای بانگه‌شه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسیه شۆڕشگێڕه‌كانی هه‌یه له ده‌وری كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی هاوبه‌ش بۆ یه‌كخستنی خه‌بات دژی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق.
به‌م جۆره ی ن ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه بنه‌ماكانی خه‌باتێكی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه داڕشت كه هه‌میشه بۆته هێزی نماییشكردنی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌سه‌ر ئاستی دهرهوهوداو هۆكارێكیش بۆ خوڵقاندنی خه‌باتی به‌ره‌یی فراوان و یه‌كخستنی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر یه‌ك هێڵی سیاسی و له نێو ڕێكخراوێكی به‌ره‌ییدا كه له‌سه‌ر ئاستی دنیادا شه‌رعیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لانی عێراقی نماییش ده‌كرد.
له ڕاستیدا خودی كه‌سایه‌تی مام جه‌لال ، ڕابه‌ری ی ن ك وه‌كو ڕۆشنبیرێكی سیاسی و فیكری هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه كه تێكه‌ڵی خه‌باتی كوردایه‌تی بووه ڕۆلی گرنگی هه‌بووه له هێنانه‌دی فۆرمی خه‌باتی دیبلۆماسی وه‌كو شێوازێكی هاوچه‌رخ و حه‌تمی له پاڵ خه‌باتی شۆڕشگێڕیدا، چونكه ئه‌و هه‌ر له ساڵه‌كانی شه‌سته‌كانه‌وه كه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردووه هه‌ستی به پێداویستی خه‌باتی دیبلۆماسی كردووه كه زۆرجار له خه‌باتی شۆڕشگێڕی كاریگه‌رتره بۆ پێشخستن و ناساندنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد و په‌یداكردنی دۆست و هاوكار بۆ كێشه ڕه‌واكه‌ی له سه‌ر هه‌موو ئاسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
بۆیه ی ن ك هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه ، هه‌وڵی دا‌و پێشه‌نگ بووه له داهێنانی خه‌باتی دیبلۆماسی و ناردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی تۆڕێكی به‌هێز له كادران و سه‌ركرده‌ی ڕۆشنبیرو دیبلۆماسی بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له نیوان ی ن ك دا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و حیزبه سیاسی و ڕێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا كه به‌و شێوه‌یه ی ن ك ته‌نها هه‌ر وه‌كو حیزبێكی سیاسی له ده‌ره‌وه نه ده‌ناسرا به‌ڵكو ببووه نوێنه‌رێكی شه‌رعی گه‌لی كوردستان و به‌وجۆره له میانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتدا ی ن ك له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و حیزبه سیاسی وڕێكخراوه دیبلۆماسی و سیاسیه‌كانی جیهاندا به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاته بڕیارده‌ره‌كاندا وه‌كو هێزێكی دیبلۆماسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له پێش ڕووخانی ڕژێمی سهداممدا ی ن ك ی كردبووه یه‌كێك له و هێزه سه‌ره‌كیانه‌ی كه ئه‌وروپا و ئهمهریك او ولاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی عێراقدا هه‌ستیان به پێگه‌و قورسایی تایبه‌تی ده‌كرد.
لێره‌وه له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆری عێراق له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتگوێ و كه‌نار
خرابوو وه كه‌ناڵه دیبلۆماسیه‌كانی لێ داخرابوو ، ی ن ك پیاده‌ی جۆرێك له دیبلۆماسیه‌تی هاوته‌ریب یان دیبلۆماسیه‌تی ناڕاسته‌وخۆی ده‌كرد كه به‌مانای ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ی ن ك له ئاستی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تدا نه‌بوو و وه له ده‌ره‌وه خاوه‌نی باڵێۆزخانه نه‌بوو به‌ڵام ده‌وڵه‌تان له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و به پرۆتۆكۆلی دیبلۆماسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد و نوێنه‌رانی یه‌كێتی و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان له وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی بالێۆزخانه حسابیان بۆ ئه‌كرا، بۆ نمونه ساڵی ٢٠٠٣ كاتێك وه فدێكی مجلس حكم عیراقی بڕیار بوو بێن بۆ فه‌ره‌نسا كه بریتی بوون له چه‌ند لایه‌نێك بریار بوو جاك شیراك له كۆشكی ئیلزهی پێشوازییان لێبكات، به‌ڵام جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ته‌له‌فۆنی بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی كردبوو پێ وتبوو ئه‌گه‌ر دڵنیان مام جه‌لال له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه بێت ئه‌وا شیراك پێشوازیان لێده‌كات ، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال یان له‌گه‌ڵ نه‌بێت و ته‌نها چه‌ند لایه‌نێك بن ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماده نیه بیان بینێت.
وه په‌یوه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاسته ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بووه وه‌ك و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی دی و جگه له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی كه یه‌كێتی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وڵاتاندا بنیاتی ناوه ، هه‌ر بۆیه ی ن ك هه‌رزوو بووه ئه‌ندامی كارای ڕێكخراوی سۆشیال ئه‌نته‌رناسێۆنال و به‌ڕێزمام جه‌لال به یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه جیهانیه هه‌ڵبژێردراو یه‌كێتیش له هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و چه‌ندین ڕێكخراوی دی جێهانیدا تا ئێستا ڕۆلی دیار ئه‌بینێت كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خه‌باتێكی دیبلۆماسی درێژخایه‌نی نوێنه‌ره‌كانی ی ن ك و سیاسهتهكهیهتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌روه‌دا.
بێگومان ئێستاس سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند وڵاتێكی جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی كردۆته‌وه ، به‌ڵام له لایه‌كه‌وه جێی داخه كه هێشتا ناتوانرێت بووترێت كه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیانه به ته‌واوی به‌رجه‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن چونكه هێشتا له سیما‌و هه‌ژموونی حیزبایه‌تی و ده‌سه‌لاتی حیزب پاك نه بوونه‌وته‌وه بۆیه زۆر له نوێنه‌رایه‌تیه‌كان هێشتا به ڕۆحێكی حزبی ئیداره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا ده‌كه‌ن.
كه له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك كه له حاڵه‌تی ئێستاداو له نائاماده‌یی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه و دوور له حیزبایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له ده‌ره‌وه ، دووباره رۆڵی حزب و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت، كه هه‌رئه‌مه‌شه وایكردووه، ی ن ك به‌رده‌وامه و پێویستیشه به‌رده‌وام بێت له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ئاستی باڵا كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و كه‌ناڵه په‌یوه‌ندییانه له خزمه‌تی گهشهیپێدانی گه‌لی كوردستاندا بخاته گه‌ڕ و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رده‌وام بێت له خه‌بات بۆ یه‌كخستنی گووتاری سیاسی كوردی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا كه به‌رجه‌سته‌ی یه‌ك گه‌ل و یه‌ك خه‌بات و یه‌ك قه‌واره‌ی یه‌كگرتوو بكات.
نوسینی / داره‌وان حاجی حامید