ئەمریکا وێنەی کەشتیە ئێرانیەکە بڵاودەکاتەوە

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 210 جار

ڕاوێژکارێکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو وێنانەی لەمانگەدەستکردەکانەوە دەستمانکەوتوە  شێوەی کەشتییە نەوتییە ئێرانیەکە (ئادریان ئاریا -١) نیشان دەدات و دەڵێ، کەشتیەکە لە ناوچەی دەریایی تەرتوس وەستاوە.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کەشتیەکە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی سوریا کراوە، و ئێران پێیوایە کە گەشەپێدان بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد گرنگترە لە هاوکاریکردنی گەلی سوریا.
لەبارەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئێران وتی، دەکرێ دانوستان بکەین بەڵام ئەمریکا ئامادەنییە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە سوک بکات تاکاتێک ئێران درۆ و بڵاوکردنەوەی تیرۆر ڕانەگرێت.
هاوکات بۆڵتن لەگەڵ وتەکانیدا هاوپێچی وێنەیەکی کەشتیە ئێرانیەکە (ئادریان ئاریا -١)ی بڵاوکرۆتەوە کەلە ناوچەی دەریایی تەرتوسە لەلایەن مانگەدەستکردەکانەوە وێنەگیراوە.
بۆڵتن ئاماژەی بەوەکردوە، کە وێنەکە لە ٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ لەلایەن مانگەدەستکردەکانەوە تۆمارکراوە.
پێشتریش لەهەفتەی ڕابردودا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی (ئادریان ئاریا -١) بەرەو ئاراستەکەی بەرەو سوریایە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی